عەزیز گەردی كێ بوو؟

کوردستان
16:59 - 2022-06-06

نوسەرو وەرگێڕى گه‌وره‌ى كورد عەزیز گەردی كۆچى دوایی کرد
.
(عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا) ناسراو به‌(عەزیز گەردی) لەساڵی 1948 له‌ناوچه‌ى به‌حركه‌ى شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه‌، گه‌وره‌ نووسەرو وەرگێڕی کوردەو زۆر شاکاری جیھانی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە... به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ لەتەمەنی 75 ساڵیدا  به‌هۆى نه‌خۆشی هەوکردن و سستبوونی گورچیلەوە كۆچى دوایی كرد. 
 دکتۆر عەزیز گەردی چەند مانگێک بەر لە ئێستا، بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە،  چۆتە دەرەوەی وڵات، لەوێ دوای چارەسەر، پزیشک ناچار دەبێت یەکێک لە گورچیلەکانی بۆ دەربێنێت. دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر بە چەند رۆژێک، تاکە گورچیلەکەی دیکەی تووشی ئازار دەبێت، لەوبارەیەوە تۆفیق عوسمان، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین رایگەیاندووە، عەزیز گەردی، تووشی هەوکردنی گورچیلەی بوو بوو.
 
عەزیز گەردی، یەکێکە لەو نووسەر و وەرگێڕانەی کە هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەو بوارە تەرخانکردووە، لە ژیانیدا هاوسەرگیریی نەکردوە و بەتەنها ژیاوە و زیاتر لە 200 کتێبی نووسیوە و وەرگێڕاوە
 
عەزیز گەردی، لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە نووسین و وەرگێڕان کردووە. لە دوایین دیداریدا گوتوویەتی کە کتێبەکانی ( نووسین و وەرگێڕان ) گەیشتوونەتە 200، بەڵام بەشێکیان چاپنەکراون و لەنێو کۆمپیوتەرەکەیدان.

*بەشێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا عەزیز گەردی :

-ئاشورا 
-ئافرەت رەگەزی بێ کەڵک 
-ئەفسانەی ژاپۆنی 
-ئەفسانەی سلاڤی  
-ئەفسانەی فیرعەون 
-ئەفسانەی هیندی 
-ئەفسانەی ئێرانی 
-ئەفسانەی ئەرمەنی (چارلز دونیتگ/وەرگێڕان ) 
-ئێمە ئەم شیعرەمان نوسیوە
-ئەدەب و رەخنە
-ئەدەبی بەراوردكاری
-ئەفسانەی ئەفریقی
-ئەفسانەی کوردی
-ئەگەر خۆر بمرێ (ئۆریانا فالاچی/وەرگێڕان) (ڕۆمان) 
-ئەو پیاوەی بە تەنیا سەفەری کرد(ڕۆمان/وەرگێڕان)  
-بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک 
-بەرنامەی خوێندن 
-پڵنگ لە ڕۆژی دەیەمدا (کۆمەڵە چیرۆک) 
-پیاوانی بەیانی 
-پیاوێک (ئۆریانا فالاچی/وەرگێڕان) (ڕۆمان)
-پەخشانی کوردی 
-پەنەلۆپە لە جەنگدا 
-جۆڵای ئازا 
-جوتیارێکی زیرەک
-چیرۆكەكانی كریلۆڤ
-چیرۆکی بەرئاگردان
-چیرۆکەکانی ئیزۆب
-چیرۆکین ناو بەندیخانە 
-حاجی موراد 
-حەفت گفتوگۆ 
-خوا و شەیتان (تۆڵستۆی/وەرگێڕان) 
-خەڵک بەچی دەژی 
-داغستانی من
-داستانی حوسێنی کورد و چەند هەقایەتێکی تر
-درەختی چل داستان
-رابەری کێشی شیعری کلاسیکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی
-رۆمیۆو جولێت و مەم و زین 
-ڕەوانبێژیی
-زارا عەشقی شوان
-ژیان و جەنگ و هیچی تر 
-ساڵانی هەورین 
-سولی ١٨ 
-سەروا 
-شا عەباسی گەورە 
-فەرهەنگی کێشناسی 
-فەرهەنگی مەم وزینی خانی 
-قوتیل 
-قۆڵبڕ 
-قەننە 
-کچەی فەرماندە 
-کۆمیدیا 
-کێشناسی کوردی 
-کاریگەریی گۆرانی لەسەر کوردیی ناوەڕاست
-گفتوگۆ لەگەڵ مێژودا 
-گێلەکانی چێلم و مێژویان 
-گەشتەکانی گەلیڤەر 
-لاوەچ 
-لەشکری روسی لە جەنگی عێراقدا 
-لەگەڵ منداڵانی گوندەکەماندا 
-ماینی چل جوانوو 
-مەسەلەکە 
-نامەیەک بۆ ئەو کۆرپە نێرینەیەی کە هەرگیز لەدایک نەبوو 
-نامەیەک لە پەکینەوە 
-هەقایەتی کوردەواری سێ دەتمام
-هەقایەتەکانی مەشدی گەلین خانم 
-هەندێ باوەری ئاینی مەندائی 
-هەندێ بەستەی کوردی 
-هەندێ چیرۆکی ئیزۆپ 
-یەزداندۆخت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP