په‌رله‌مانتار د.بڕیار ره‌شید: 150 ملیار دینار بۆ كڕینی ده‌رمانی شێرپه‌نجـه‌ و تالاسیما ته‌رخانكرا

تەندروستی
15:05 - 2022-06-08



له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، 150 ملیار دینار ته‌رخانكرا بۆ كڕینی پێداویستیی و ده‌رمانی شێرپه‌نجـه‌ و تالاسیما.

د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: له‌رێگه‌ی داواكارییه‌كه‌مه‌وه‌ توانیمان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ یاسایی پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك 150 ملیار ته‌رخانكرا بۆ كڕینی پێداویستی و ده‌رمانی شێرپه‌نجـه‌ و تالاسیما كه‌ له‌نێویشیان پێداویستیه‌كانی نـــه‌خۆشخانه‌ی هیواو نه‌خۆشانی ته‌لاسیما هه‌یـه‌.

وتیشی: جێی خۆیه‌تی سوپاسی ئه‌ندامانی كوردو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تری لیژنه‌یی دارایی بكه‌م كه‌ پاڵپشتی داواكـه‌م بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP