ته‌نیا له‌مساڵدا، لیره‌ی توركی 22 له‌سه‌دی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه‌ش فشارێكی زۆری له‌سه‌ر هه‌وڵاتییانی ئه‌و وڵاته دروستكردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه، لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
ئه‌ویش دوای لێدوانێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كه ڕایگه‌یاندبوو، سوودی بانكیی له‌توركیا كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا ڕوونیكرده‌وه، سودی بانكی زیاد ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌دابه‌زاندنی. ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو، بۆ له‌ده‌ستدانی زیاتری به‌های لیره‌ی توركی.
هاوكات، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی وزه‌و كاڵاكان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
به‌پێی وته‌ی پسپۆڕانی ئابوریش، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، لیره‌ی توركی 22 له‌سه‌دی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP