لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایكرد، بڕی ٤٠٠ ملیار دینار له یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك ته‌رخانبكرێت بۆ دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن خالید عوبه‌یدی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه پێشكه‌شكراوه، داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی كردووه، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ته‌رخانبكرێت, به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه گرنگه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدا دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌كۆی ده‌نگی ئاماده‌بوان پرۆژه یاسای پاڵپشتی ئاسایشى خۆراكی په‌سه‌ندكرد كه چه‌ندین بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP