كیلینی بوه یاریزانی لۆس ئه‌نجه‌لۆس گه‌لاكسی ئه‌مریكی
یانه‌ی لۆس ئه‌نجه‌لۆس گه‌لاكسی ئه‌مریكی به ره‌سمی گواستنه‌وه‌ی جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری مێژوویی یانه‌ی یۆڤانتۆس و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای راگه‌یاند. ئه‌و به‌رگریكاره‌ی پێشووی یۆڤانتۆس وێنه‌یه‌كی خۆی به درێسی یانه نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و نوسیویه‌تی وێستگه‌ی داهاتوو. جێی باسه كیلینی بۆ ماوه‌ی 16 وه‌رز به درێسی خانمه پیره‌كه‌وه یاریكرد‌و توانی 9 جار له‌سه‌ر یه‌ك خولی سیریا ئه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت و 5 جاریش جامی ئیتاڵیا و 5 جامی سوپه‌ری ئیتاڵیشی به‌رزكردۆته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP