ڤیتامین E چالاككه‌ره‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ره بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین كه هێڵه ورده‌كان و چرچ و لۆچیه‌كان چاك ده‌كاته‌وه و ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی میلانین له‌سه‌ر پێست، بۆیه زۆرێك له خانمان ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ده‌كه‌ن وه‌ك به‌شێك له ڕۆتینی ڕۆژانه‌ی چاودێری پێستیان. تۆی خانمیش ده‌توانیت له ماڵه‌وه به سه‌لامه‌تی و به ساده‌یی سیرۆمی ڤیتامین E بۆ پێست دروست بكه‌یت، سه‌رتا به‌كورتی باسێك له سووده‌كانی ڤیتامین E بۆ پێست ده‌كه‌ین :
1-دژه ئۆكسێنه‌رێكه یه‌كپارچه‌یی ڕه‌نگی پێست ده‌پارێزێت و ڕێگری ده‌كات له درووستبوونی په‌ڵه.
2- یارمه‌تی پاراستن ده‌دات له زیانه‌كانی ئه‌و ره‌گانه‌ی كه به‌هۆی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌ییه‌وه دروست ده‌بن.
3-یارمه‌تی شێداركردن و پاراستنی پێست ده‌دات له قڵیشان .
4-یارمه‌تی نه‌رمكردنی خاڵه ڕه‌شه‌كان ده‌دات و ڕه‌نگی پێست ڕووناك ده‌كاته‌وه.
5- رێگره له ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی ره‌ش و سووربوونه‌وه له‌ئه‌نجامی هه‌وركردنی پێست.
چۆنیه‌تی دروستكردنی سیرۆمی ڤیتامین E له ماڵه‌وه
پێكهاته‌كانی:
-2 كه‌پسولی ڤیتامین E - یه‌ك كه‌وچكی چێشت گلیسیرین- 2 كه‌وچك ئاوی گوڵه‌به‌ڕۆژه
یه‌ك ده‌نكه حه‌بی ڤیتامین C - یه‌ك كه‌وچك جێڵی ئالۆڤێرا - شووشه‌یه‌ك كه دڵۆپێنه‌ری هه‌بێت
چۆنیه‌تی ئاماده‌كاری: ئاوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌كه بخه‌ره ناو قاپێكه‌وه و تێكه‌ڵی بكه له‌گه‌ڵ جێڵی ئالۆڤێرا.
كه‌پسوله‌كانی ڤیتامین E بكه‌ره‌وه و پاوده‌ره‌كه به‌تاڵ بكه‌ره ناو قاپه‌كه، پاشان به‌باشی تێكه‌ڵیان بكه.
حه‌بێكی ڤیتامین C ورد بكه و بیخه ناو تێكه‌ڵه‌كه‌وه، گلیسیرینه‌كه‌ی تێبكه و جارێكی‌تر به‌باشی تێكه‌ڵیان بكه.
پێش به‌كارهێنان، تێكه‌ڵه‌كه بخه‌ره ناو ده‌فرێكی خاوێنه‌وه له‌ناو سه‌لاجه‌دا بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك.
چۆنێتی به‌كارهێنانی سیرۆمی ڤیتامین E له پێست، سه‌ره‌تا به پاككه‌ره‌وه‌ی گونجاو پێستت به باشی خاوێن بكه‌ره‌وه.
به نه‌رمی به سیرومه‌كه مه‌ساج بۆ به‌شی ده‌موچاو و مل بكه، ئه‌و به‌كارهێنانی جووڵه‌ی دووباره و شێلانی به سه‌ری په‌نجه‌كانت.
سیرومه‌كه زۆر مه‌شۆ و ڕێگه بده به باشی له‌لایه‌ن پێستته‌وه هه‌ڵبمژرێت.
ئه‌گه‌ر له ڕۆژدا سیرۆمی ڤیتامین E به‌كارده‌هێنیت، له‌بیرت نه‌چێت كرێمی دژه‌خۆر به‌كاربهێنیت دوای ئه‌وه‌ی پێست سیرومه‌كه‌ی هه‌ڵمژی.
تێبینی: ئه‌م سیرۆمه ماوه‌ی به‌كارهێنانی كورته، بۆیه دڵنیابه له ماوه‌ی دوو هه‌فته له دروستكردنی له ماڵه‌وه به‌كاری بهێنیت.
ئاماده‌كردنی /كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP