د. بەرھەم ساڵح جه‌خت له‌ پەرەپێدانی ھەماھەنگیی ھاوبەشی نێوان عێراق و كوه‌یت ده‌كاته‌وه‌

عێراق
14:45 - 2022-06-14

سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە باڵیۆزی کوەیت بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق 

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سالم زمانان، باڵیۆزی کوەیت بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار هەوڵەکانی باڵیۆزی کوەیتی بەرزنرخاند لە راپەڕاندنی کارەکانی لە عێراق لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، ھەروەھا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەکانی داهاتوویدا.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکرد بە پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان عێراق و کوەیت و پێویستی کارکردن بۆ بەھێزکردنی بەرەو ھاریکاری زیاتر لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەل و وڵاتی دراوسێ بکات، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە پەرەپێدانی ھەماھەنگی ھاوبەش بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی کوەیت پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا بەئاڕاستەی هەماهەنگی زیاتر لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP