مارسیلۆ .... ئه‌فسانه‌یه‌ك له بێرنابیۆ له ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌وة ماڵئاوایی لێكرا
ئاكۆ بیبانی
داب و نه‌ریت و یاساكانی ڕیاڵ مه‌دریدی گۆڕی ، هاوكێشه‌كانی پێچه‌وانه كرده‌وه ، سیمایه‌كی نوێی ڕیاڵ مه‌دریدی پیشان دایه‌وه ، به كردار سه‌لماندی ڕیاڵ مه‌درید چیتر به‌چاوی كه‌مه‌وه سه‌یری ئه‌ستێره‌كانی ناكات ...
ئه‌مه مارسیلۆی به‌رازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده پێچه‌وانه‌ی ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو هاوشێوه‌ی ئیكه‌ر كاسیاس و كریستیانۆ رۆنالدۆ و سێرجۆ رامۆس كه له ده‌رگای پشتی سانتیاگۆ بێرنابیۆوه به‌رێكران ، پێش ئه‌وانیش رۆنالدۆی دیارده و رائۆول گۆنزالێس و فێرناندۆ هێرۆی كاپتن كه به‌هه‌مان شێوه‌و له رێگایه‌كی ته‌نگ و بچوكی سانتیاگۆوه به‌رێكران .
ئه‌مجاره‌یان كاتی ماڵئاوایی مارسیلۆی به‌رازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده ئه‌و به‌رگریكاره‌ی له ماوه‌ی 15 ساڵی یاریكردنی له‌و كاته‌وه‌ی له 2007 ه‌وه له فلۆمێنسی به‌رازیلیه‌وه به‌رامبه‌ر به 6 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ بوه جه‌نگاوه‌ی قه‌ڵای سپی هیچ نه‌ما له‌گه‌ڵ مێره‌نگی به‌ده‌ستی نه‌هێنێت ، ئاستێكی نمونه ، جه‌نگاوه‌رێكی چاو نه‌ترس ، رۆحیه‌تێكی به‌رزی بردنه‌وه ، به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌خت و له‌هه‌مان كاتدا مه‌ترسیدار له باڵی چه‌پی یاریگاوه ، مارسیلۆ جیاواز له هاورێكانی له سانتیاگۆ بێرنابیۆ به جوانترین شێواز به‌رێكرا ئاهه‌نگی ماڵئاوی بۆ سازكرا ، مارسیلۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 545 یاری ئه‌نجامداوه و چل و سێ هه‌زار سه‌عات و 229 ده‌قیقه پارێزگاری له هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی كردوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا 38 گۆڵی تۆماركردوه‌و 103 ئاسیستی هه‌بووه ، یاریزانانی هێڵی به‌رگری زۆرجار به‌هۆی توند‌و تیژییه‌وه زۆرترین كارتی ڕه‌نگ و ڕه‌نگیان به‌ڕوودا به‌رزكراوه‌ته‌وه مارسیلۆ له ته‌مه‌نی یاریكردنی بۆ یانه‌ی شاهانه 86 كارتی زه‌رد و 5 كارتی سوری پێ دراوه .
یاریزانه به‌رازیلیه‌كه به‌شێكی گرنگ و له بیرنه‌كراوه‌ی مێژووی یانه‌ی سه‌ده‌یه كه بۆ شه‌ش جار نازناوی لالیگا و 5 جار چمپیۆنزلیگ و 4 جامی جیهانی یانه‌كان و 3 جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی و 2 جار جامی شای ئیسپانی و 5 جار جامی سوپه‌ری ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP