هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ئامارەکانی توشبون بە ئاوڵه‌ی مه‌یمون و ته‌شه‌نه‌كردنی، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی (WHO) کۆبونەوەیەکی بەپەلە سه‌باره‌ت به رێکارە خۆپارێزییەکان و چۆنییەتی رێگریی لە زیاتر تەشەنەسه‌ندنی نەخۆشییەکە ئەنجام دەدات.
رێکخراوه‌كه، ئەمڕۆ 15ی حوزه‌یران لەراگەیەنراوێکدا رایگه‌یاندوه، رۆژی 23ی ئەم مانگە کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئاوڵه‌ی مەیمون ئەنجام دەدەن و پێشبینیش دەکرێت حاڵەتی فریاکەوتنی گشتیی رابگەیەنرێت، کە ئاماژه‌یه نەخۆشییەکە گه‌یشتووته قۆناغی نیگه‌رانیی و مەترسیی.
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمساڵ 1600 حاڵەتی توشبون بە ئاوڵه‌ی مەیمون لە 39 وڵاتی جیهاندا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 72 توشبویان گیانیان له‌ده‌ستداوه به ره‌سمی راگەیەنراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP