سلێمانی ــــ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی سكچوون و رشانه‌وه‌ تایبه‌ت ده‌كرێت

تەندروستی
12:22 - 2022-06-15

 
لەسلێمانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن كە تایبەتە بەچارەسەركردنتی توشبوانی كۆرۆنا تایەبت دەكرێت بە چارەسەركردنی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دوای چەندین كۆبوونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكان و لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی  نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن ناسراو بە جمهورییەكە بەڕووی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بكرێتەوە بۆ بوونی هەر كەیس و حاڵەتێكی سكچوون و رشانەوە كە پێویست بە داخڵبوون بكات.

وتیشی: مەبەست لەتەرخانكردنی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو لۆدە زۆرەیە كە بەهۆی سەردانیكردنەوە لەسەر نەخۆشخانەكانی تری سلێمانی بەتایبەت نەخۆشخانەكانی شارو د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان و ناوەندە تەندروستییەكانی دیكە دروستبووە.

ئەوەشی خستەڕوو: لەسبەینێوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن بكەن.

بەهۆی گۆڕینی كەشوهەواو بەرزبوونەوەی  پلەكانی گەرما رێژەیەكی زۆری حاڵەتی سكچوون و رشانەوە لە ناو گەورە ساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوەو پزیشكان و پسپۆڕانی تەندروستیش رێنمایی خۆپارێزی دەدەن بەهاووڵاتیان بەڕەچاوكردنی چەند رێنماییەك:
1- بەكارنەهێنانی ئەو بەروو بومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن.

2- شوشتنەوەی سەوزەو میوەبەباشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.

3-   بەكارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاك و خاوێنی.

4- دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەو پاكڕاگرتنی.

5- شوشتنی دەستەكان بەباشی بە ئاوسابوون دوای دەست لێدان لەو كەرەستانەی دڵنیانیت لە پاكیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP