یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە کەرکوک تۆمارکرا

تەندروستی
13:32 - 2022-06-15

د.نەبیل حەمدی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رایگەیاند: فەرمانگەكەیان یەكەم حاڵەتی تووشبونی بە كولێرا تۆمار كردو باری تەندروستی ئەو توشبووەش جێگیرە  كە كچێكی تەمەن 36 ساڵانە.

وتیشی: سەرجەم نەخۆشخانەكانمان ئاگاداركردوتەوە لەوەی  هەر حاڵەتێك گومانی لێكرا، بەپەتای كۆلێرا تووشبووە، فەرمانگەی تەندروستیی كەركوكی لێ ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوەی بەزوترین كات پشكینین بۆ نەخۆشەكە بكرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP