شه‌پۆڵێكی سكچون و رشانه‌وه سلێمانی گرتوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری هه‌ناوی سلێمانییش هۆشداریی ده‌دات له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى زياترى نه‌خۆشيه‌كه.
د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری هه‌ناوی سلێمانی رايگه‌یاند: ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاتر له 80 نه‌خۆشی سكچون و ڕشانه‌وه له نه‌خۆشانه‌ی جمهوری سلێمانی داخل كراوه.
وتیشی: زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان به‌هۆی توندی حاڵه‌ته‌كان تووشی سستبونی گورچیله و تێكچوونی كانزاكان بوون.
هه‌روه‌ها داواكاريشه له هاوڵاتيان كه‌خۆيان به‌دووربگرن له خواردنی ناته‌ندروست و خواردنى سه‌ردانه‌پۆشراو و له‌كاتی سكچوون و ڕشانه‌وه ئاو و شله‌مه‌نی و شتی سووك زۆر بخۆن و خۆتان به‌دووربگرن له هیلاكبوون و تيشكى هه‌تاو.
ئامۆژگارى ئه‌وكه‌سه‌نه‌ش ده‌كات كه به‌ته‌مه‌نن و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی گورچیله و زه‌خت و شه‌كره پێویسه زوو چاره‌سه‌ری تایبه‌ت وه‌رگرن.
پێویسته له‌كاتی توندبوونی حاڵه‌ته‌كان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانین بۆ دڵنیا بوون له په‌تای كۆلێرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP