لیندسی براونینگ ده‌روونناس و زانای ده‌مار و پسپۆڕی خه‌و ده‌ڵێت: پێویسته جێگه‌ی نوستنمان هه‌فته‌ی جارێك یان لانی كه‌م دوو هه‌فته جارێك بگۆڕین.
ئه‌و ده‌ڵێت: پاكوخاوێنی هۆكارێكی گه‌وره‌یه بۆخه‌وێكی ته‌ندرووست ،هه‌روه‌ها ئاره‌قه‌كردنیش پاك و خاوێنی جیگه‌ی نووستن به‌تایبه‌تی چه‌رچه‌فی سه‌ر رایه‌خه‌كانمان تێكده‌دات.
براونینگ ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو "ئاره‌ق ده‌چێته نێو بۆشاییه‌كانی جێنووستنه‌كانمان ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر بۆنێكی ناخۆشی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵكو به ته‌واوی ده‌بێته هۆی داخرانی كونوچكه‌كه‌كانی سه‌ر رایه‌خه‌كه‌مان "، له‌كاتێكدا پێویستمان به هه‌وایه‌كی پاك و فێنكه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خه‌وتندا هه‌ست به فێنكی بكه‌ین، و باشترین پشوو وه‌ربگرین، به‌ڵام ته‌نها ئاره‌قه نییه كه ده‌بێت بیری لێ بكه‌ینه‌وه، ئه‌و خانه مردووانه‌ی پێستیش كه له كاتی خه‌وتندا فڕێیانده‌ده‌ین به‌هه‌مان شێوه هۆكارن بۆ پیسبوونی جێنووستنه‌كانمان.
ئه‌و خانمه پسپۆڕه زياتر ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌شی پێویست جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ت نه‌شۆیت، ئه‌وا ئه‌م خانه مردووانه‌ی پێست له‌سه‌ریان كۆده‌بنه‌وه".
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مه زۆر ترسناكه؟
له‌وه‌ڵامدا براونینگ ده‌ڵێت: به‌دڵێيايه‌وه به‌ڵێ شته‌كان خراپتر ده‌بن، چونكه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌و مانایه‌یه كه زینده‌وه‌ره بچووكه‌كان كه به كۆپانه‌كانی جێگا ناسراون ده‌توانن خۆراك له‌و خانانه بخۆن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی و درووستبوونی په‌ڵه وسووربوونه‌وه‌ی پێست.
وه‌رگێڕانی /كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP