له شه‌وی رابردوه‌وه قۆناغی سێیه‌می ئۆپراسیۆنی ئیراده‌ی پۆڵایین دژ به پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستیپێكردووه‌و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین مۆڵگه‌ی تیرۆریستان‌دا گیراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه،" شه‌وی رابردو به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كه‌تێیدا چه‌ند هێزێكی سه‌ر به سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی (سه‌ڵاحه‌دین و سامه‌راو دیاله) قۆناغی سێیه‌می ئیراده‌ی پۆڵاین به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ناوچه‌كانی حاوی عوزێم له‌پارێزگای دیاله ده‌ستیپێكردووه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه،" له‌هه‌مان كاتدا ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی باكوری میقدادیه‌و حه‌وزی روباری دیاله به‌ڕێوه‌چو، هه‌ردو ئۆپراسیۆنه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه".
ئاشكراشیكردوه،" له كۆی دوو ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا، دو بۆمبی چێندراو و یه‌ك پشتێنی بۆمبڕێكراو و سێ ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلێك و پێنج مه‌خزه‌نی فیشه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP