سێ یانه‌ی لالیگا ركابه‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تواناكانی مارسیلۆ
دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، ئه‌گه‌ر هه‌یه مارسیلۆی به‌رازیلی و به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی شاهانه هه‌ر له ئیسپانیا بمێنێته‌وه‌و درێژه به ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆی بدات، رۆژنامه‌ی مۆندۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردوه، سێ یانه‌ی لالیگا ركابه‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی واژووی مارسیلۆی به ئه‌زموون، سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه رایگه‌یاندوه یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید كه رۆناڵدۆی دیارده خاوه‌ندارێتی ده‌كات، له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مارسیلۆی هاونیشتیمانیدایه بۆ یانه‌كه‌ی، هاوكات هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی خیتافی و رایۆ ڤاییكانۆش له‌سه‌ر هێڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی مارسیلۆ، ئه‌مه له كاتێكدا تاكو ئێستا ناوبراو وێستگه‌ی داهاتووی خۆی ئاشكرا نه‌كردوه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP