وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به كۆرۆنا له چین و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و وڵاتانی دراوسێ، مه‌ترسی دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی له‌عێراقدا زیادده‌كات.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند،" كێشه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و هه‌یه، هه‌میشه هۆشداریمانداوه له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسه‌كه و جه‌ختمان له به‌كارهێنانی ماسك و رێگه خۆپارێزییه‌كانی دیكه كردوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،"له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون له چین و وڵاتانی كه‌نداو و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، رۆژانه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌رنجی ئاماره‌كانی توشبون ده‌ده‌ین، ره‌نگه به‌رزبونه‌وه‌یه‌ك له ژماره‌ی توشبواندا دروست بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌گوزه‌رێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشیكردوه: هه‌مو ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه تائێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتوه‌و داواش له هه‌موان ده‌كه‌ین ڤاكسین به‌كاربهێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP