سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو هێزی پۆلیسی زیقار كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندوه" به وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی عه‌قید له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاكه له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ناوه‌ندی شاری ناسریه، ته‌قه‌ی له‌خۆی كردوه‌و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP