د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردودا نزیكه‌ی چوار هه‌زار حاڵه‌تی توشبون به‌نه‌خۆشی سكچون و رشانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی داخڵ كراون و حاڵه‌تی قورسیشیان تێدایه، خۆشبه‌ختانه له‌نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه".
نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی سكچون و رشانه‌وه له پارێزگای سلێمانی بڵاوبوه‌ته‌وه‌و دوێنێش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردنی منداڵ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندرا، كه به‌پێی وته‌ی دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی منداڵان له سلێمانی، منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان بوه‌و له نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا به‌هۆی سكچون و رشانه‌وه مردوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی و پشكنینه‌كان ئه‌و منداڵه دوای توشبونی به سكچون و رشانه‌وه، له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌رمانی گیایی پێدراوه، به‌و هۆكاره‌ش منداڵاكه مردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP