کۆیە.. ئامادەکاریی خێراده‌كرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای سکچون و رشانەوە

تەندروستی
13:57 - 2022-06-19

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ئامادەکاری دەکات بۆ خۆپارێزی و بەرەنگاربونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە.

ئەمڕۆ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە، د. کامەران عه‌باس شێخانی، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بە ئامادەبونی هەردوو جێگری بەرێوەبەری گشتی، لێپسراوی بەشی پلان ، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید، لیپسراوی بەشی ژمێریاری، لێپسراوی راگەیاندن، بەرێوەبەری کۆگای دەرمان، لیپسراوی نەخۆشیە گوازراوەکان.

لە کۆبونەوەکەدا پلان و رێوشوێنی پێویست دانران، لەوانە:

ئامادەکردنی هەردوو قاوشی سەنتەری ماد لەگەڵ قاوشی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید و نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق، هەروەها ئامادەکاریی تیمەکانی تەندروستی  ئەنجامدانی ئامادەکاریی پێویست.
هەروەها هۆبەی راگەیاندن راسپێردرا بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی پەتاکە و خۆپاراستن لێی، لیژنەکانی چاودێری بازاڕیش بەدواداچونەکانیان چڕ دەکەنەوە لەوبارەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP