پاریس 40 ملیۆن یۆرۆی خستۆته پێش ڤینیسۆس
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ناوه‌رۆكی ئه‌و بۆنده‌ی ئاشكرا كرد كه له ماوه‌ی رابردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان پێشكه‌شی ڤینیسۆس جۆنیۆری به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی كردبوو. رۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه به‌رپرسانی پاریس زۆر هه‌وڵیاندا ڤینیسۆس بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ نوێ نه‌كاته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێنیان پێدابوو موچه‌ی ساڵانه‌ی 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ پاداشتی زۆر گه‌وره، ئه‌مه‌ش چوار هێنده‌ی موچه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه. رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكرد به‌رپرسانی پاریس زۆر هه‌وڵیاندا كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڤینیسۆس بكه‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان سه‌ری نه‌گرت. له ئێستاشدا كارگێری یانه‌ی شاهانه بۆندێكی نوێیان تا ساڵی 2026 بۆ ڤینیسۆس ئاماده‌كردووه و موچه‌ی ساڵانه‌شی 10 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
ناوه‌رۆكی بۆنده‌كه‌ی پاریس سان جێرمان بۆ ڤینیسۆس جۆنیۆر
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP