به‌ریتانیا ــ ئاماری توشبوون به‌ ئاوڵه‌ی مه‌یمون له‌ زیادبووندایه‌

جیهان
17:09 - 2022-06-19



بەرپرسانی تەندروستیی بەریتانیا ڕایانگەیاند: 50 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە پەتای ئاوڵەی مەیموون لەو وڵاتە تۆمار كراوە.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە كە 50 حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای ئاوڵەی مەیموون لەو وڵاتە تۆماركراوە و بەمشێوەیە ڕێژەی تووشبوان بە ئاوڵەی مەیموون لە بەریتانیا گەیشتە 573 حاڵەت.

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، زۆربەی تووشبووان لە ڕەگەزی نێرن و لەناو هاوڕەگەزەكان تەشەنەی كردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP