ژنێكی ته‌مه‌ن 85 ساڵان له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستدا و گومان ده‌كرێت هۆكاری مردنه‌كه‌ی په‌تای كۆلێرا بووبێت.
له‌و باره‌یه‌وه د.سه‌باح نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕاگه‌یاند: ژنه‌كه پێش سێ ڕۆژ داخڵی نه‌خۆشخانه كراوه.
وتیشی: داخڵكردنی دوای ئه‌وه هاتووه كه‌توشی سكچوون بووه‌و له‌و سێ ڕۆژه‌دا چاره‌سه‌ری بۆ كراوه، به‌ڵام دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستداوه.
د.سه‌باح نامیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نه‌خۆشه‌كه نیشانه‌كانی كۆلێرای تێدابوه‌و مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین هه‌ر به‌هۆی كۆلێراشه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت، هه‌روه‌ها پشكنینیان بۆحاڵه‌ته‌كه‌ی كردوه‌و هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌غداوه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین كه ئاخۆ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی په‌تای كۆلێرا بووه یاخود نا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP