زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌هه‌ژێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا زیاتر له 1000 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌و رێژه‌ی قوربانییه‌كانیش رووله‌زیادبوونه.
له‌و روه‌وه وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌فغانستانیش له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و زه‌مین له‌رزه‌یه‌وه ته‌واوی ماڵ و خانوه‌كان له ویلایه‌تی به‌كتیكا خاپور بوونه‌و جگه له قوربانییه‌كانیش برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون و تیمه‌كانی فرایاگوزاریش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌وتونه‌ته ژێر داروبه‌ردوی خانوه روخاوه‌كانه‌وه
پێشتریش لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایانگه‌یان، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له ویلایه‌تی به‌كتیكابووه‌و ناوچه‌ی خۆست كه‌متر زیانى به‌ركه‌وتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP