شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو، بارانی به‌خوڕ ببارێت و، هه‌وره تریشقه‌ش ڕووبدات. به‌شێوه‌یه‌ك، شه‌پۆله‌كه له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازی ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕوونیكردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا و به‌دیاریكراویی، ڕۆژی شه‌ممه، به‌تایبه‌ت كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ كاته‌كانی شه‌و، ئه‌گه‌ری هه‌یه بارێكی ناجێگیر، له‌كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێمدا دروستبێت.
به‌هۆی هاتنی بڕێك شێ له‌چینه به‌رزه‌كانی هه‌واو، بوونی بارسته هه‌وایه‌كی سارد، كه له‌توركیاوه كاریگه‌ری ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی هه‌ور، له‌ئاسته مامناوه‌ندو به‌رزه‌كانی هه‌وادا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش، هه‌وری چڕی بارانبارین و، هه‌وره تریشقه به‌شێوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو، چالاك ده‌بێت به‌سه‌ر ناوچه‌ی جیاجیاداو، بارانی به‌خوڕی لێ ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ چالاكبوونی به‌هێزی بای داكه‌وتوو له‌هه‌وره بروسكه‌كانه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP