حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، دوو كۆمپانیای گشتیی داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌وانیش كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌وت و غاز‌و، كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕاپۆرتێكیدا به‌وردیی باسی له‌ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی عێراق و، هاوكات ڕوانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئیداره‌دانی مه‌له‌فی نه‌وت كردووه.
ڕوونیكردوه‌ته‌وه، دوو كۆمپانیای گشتی داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌وانیش كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌وت و غاز (KROC)، كه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت له‌بواری دۆزینه‌وه‌و، ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت (KOMO)، كه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به‌بازاڕكردنی نه‌وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP