قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی ده‌كات له‌ شێركۆ كه‌ریم

وەرزش
17:13 - 2022-06-23

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی ده‌كات له‌ شێركۆ كه‌ریمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و یانه‌ی هه‌ولێر ، ده‌رباره‌ی دیداره‌كه‌ قوباد تاڵه‌بانی ده‌نوسێت : 

 

هەرچەند وەرزشوانێک یان هونەرمەندێکی کوردی پیشەگەر دەبینم هێندەی تر ئومێدم زیاتر دەبێت لەوەی رۆژێک بتوانین وەرزش و هونەر بەپیشە بکەین و کوردیش هاوشێوەی میللەتانی تر خاوەنی ئەستێرەی خۆیان بن.
ئەمڕۆ یاریزانی پیشەگەری کورد و ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق شێرکۆ کەریم بەسەردانیکردنی دڵخۆشی کردم.
بە ئەستێرە کردنی گەنجانمان یەکێکە لە خەمە سەرەکییەکانی ئێمە و بۆ ئەمەش بەردەوام دەبین لەهاندانی کەرتی تایبەت بۆ کاری وەبەرهێنان لەوەرزشدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP