به دوو گۆڵه مێژوویه‌كه‌ی ، به‌یڵ له هزری مه‌دریده‌كان ده‌مێنێته‌وه
ئاكۆ بیبانی
دوای نۆساڵ له مانگی هه‌نگوینی و دواتر زیزبوون و كێشه دروست بوون ، دوای 9 ساڵ له چنینه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كان و پیشاندانی ئاستێكی به‌رز ، دوای ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ندین نازناوی ناوخۆی و جیهانی ، دواجار گاریس به‌یڵ و ریاڵ مه‌درید له ئامێزی یه‌كترجیانه‌وه ، وه‌ك دوو ئاشقی دڵشكاو هه‌ر یه‌كه‌و ڕێگای خۆی دۆزیه‌وه .
گاریس به‌یڵی وێڵزی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له ساڵی 2013 به پێی بۆندێكی خه‌یاڵی و گران به‌ها ! كه نرخه‌كه‌ی زیاتر بوو له 100 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی تۆتنهام هۆتسبێری له‌نده‌نیه‌وه ڕوویكرده یانه‌ی شاهانه و موچه‌ی ساڵانه‌كه‌شی زیاتر بوو له 15 ملیۆن یۆرۆ ، سه‌ره‌تاكانی په‌یوه‌ندی كردنی به یانه‌ی قه‌ڵای سپی و ناساندنی وه‌ك جه‌نگاوه‌ری نوێ قه‌ڵاكه‌ی بێرنابیۆ ، به‌یڵ لوتكه‌ی ئاست به‌رزی پێشكه‌ش ده‌كرد و له گه‌ڵ دۆنی پرتوگالی تیپ و یانه‌كانیان ڕاده‌ماڵی و جه‌نگاوه‌ر و قه‌ناس و گۆڵكارێكی نمونه‌یی بوو ، خاوه‌ن هێز و خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر بوو ، لێزان و ووردبین بوو ، پاشان ئه‌ستێره‌ی به‌ختی یاریزانه وێڵزیه‌كه به‌ره‌و له‌ناوچوون رۆشت و هێدی هێدی ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕۆشت ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌ره‌تا زێدان و دواتریش ئه‌نچیلۆتی وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی پشتی پێ نه‌به‌ستن ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كۆتایی به‌یڵ یان دیلی كورسی یه‌ده‌ك بوو یان به‌ده‌ستی پێكانه‌وه ده‌یناڵاند ، ئه‌مه‌ش وایكرد یانه‌كه له به‌یڵ وه‌ڕز بێت و به‌یلێش ده‌یه‌ویست له دۆزه‌خی بێرنابیۆ رزگاری بێت ،هانده‌رانی یانه‌ی ریِاڵ مه‌درید هه‌رگیز ئه‌و گۆڵه ناوازه و خه‌یاڵیه‌ی گاریس به‌یڵ له یاد ناكه‌ن كه له یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له 2018 به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لیڤه‌رپول و مسۆگه‌ركردنی جامی سیانزه‌یه‌مین جامی چامپۆنزلیگ تۆماریكرد ... ئه‌م گۆڵه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یڵ هه‌میشه وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك له هزری ڕیاڵ مه‌درید بمێنێته‌وه ، به‌ر له‌و گۆڵه‌ش به‌یڵ یادگارییه‌كی دیكه‌ی به پیتی زێر نوسیه‌وه كاتێك له جامی شای ئیسپانیا و به‌رامبه‌ر به به‌رشه‌لۆنه به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر به‌رگریكارانی به‌رشه‌ی تیپه‌ڕاند و له ناوه‌ندی یاریگاوه تۆپی ڕفاندو ئازارێكی زۆری له‌جه‌سته‌یی به‌رشه به‌جێهێشت ، كاتێك گۆڵی دووه‌می دژی كه‌ته‌لۆنیه‌كان نوسیه‌وه .
ئێستا گاریس به‌یڵ ئومێدی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌تی له مۆندیالی 2022 ی قه‌ته‌ر ، نایه‌وێت دیلی كورسی یه‌ده‌ك بێت بۆ پارێزگاری له توانای جه‌سته‌یی خۆی ئه‌زمونێكی نوێ تاقی ده‌كاته‌وه‌و بڕیاری دا ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه به‌ره‌و یانه‌ی لۆس ئه‌نجه‌لس ئیف سیی ئه‌مریكی جێبهێلێت ، بۆنده‌كه‌ی به‌یڵ بۆیه‌ك وه‌رز ده‌بێت یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه بۆ سالێكی دیكه ده‌توانن بۆنده‌كه درێژبكه‌نه‌وه ، یانه نوێیه‌كه‌ی گاریس به‌یڵ له گروپی رۆژئاوای ئه‌مریكا له لوتكه‌ی ریزبه‌ندیه ، له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا جۆرجۆ كیلینی ئیتاڵیان گواسته‌وه بۆ ریزی یانه‌كه .
له مێژووی یاریكردنی له ریزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گاریس به‌یڵ 258 یاری ئه‌نجامداوه‌و به درێسی یانه‌ی شاهانه‌وه 106 گۆڵی تۆماركردوه .
له كۆكردنه‌وه‌و ده‌سته‌به‌ركردنی نازناوه‌كان ، ئه‌رشیفی گاریس به‌یڵ ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌و یاریزانه وێڵزییه خاوه‌ن 5 نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و 4 جامی جیهانی یانه‌كان و سێ جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی و سێ نازناوی لالیگا و یه‌ك نازناوی جامی شای ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP