مانچسته‌ر یونایتد رێگه به رۆیشتنی رۆناڵدۆ نادات
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڕیارێكی شۆكهێنه‌ری بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی ده‌ركرد. دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو میدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد خۆرخی مێندێزی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی یۆڤانتۆس و بایرن میونخ گفتوگۆی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ رووبكاته یه‌كێكیان، له‌به‌رامبه‌ردا و ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی میرۆر بڵاویكرده‌وه به‌رپرسانی كارگێری مانچسته‌ر یونایتد رێگه به‌رۆیشتنی رۆناڵدۆ ناده‌ن چونكه تینهاگی راهێنه‌ر رۆناڵدۆی به‌یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كانی پلانه‌كانی وه‌رزی داهاتوو داناوه. ئه‌مه‌ش رۆناڵدۆی تووشی بێ ئومێدی كردووه چونكه ئه‌و یاریزانه ده‌یویست له‌م هاوینه رووبكاته تیپێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شداری وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP