كه‌ركوك ــ 18 حاڵه‌تی نوێی تووشبون به‌ كۆلێرا تۆماركرا

تەندروستی
18:46 - 2022-06-26


وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئامارێكی نوێی سه‌باره‌ت به‌ په‌تای كۆلێرا بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌، 28 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو په‌تایه‌ لەچه‌ند پارێزگایه‌ك تۆماركراوه‌.

سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتەکە، لە راگه‌یه‌ندراوێكی دەنگیدا، کە ئه‌مڕۆ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌یخستووته‌ڕو كه‌، “لەو ٢٨ حاڵەتە، ١٨ حاڵەتیان لە پارێزگای کەرکوک و ٥ حاڵەت لە بەغدا / ڕه‌سافە ، 2 حاڵەت لە دیالە و 2 حاڵەتش لە زیقار، لە بابلش حاڵەتێک تۆماركراوه‌.

ئەلبەدر جه‌ختشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌، "کۆی ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو لە سەرتاسەری عێراق گەیشتووەتە 47 حاڵەت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP