ئه‌ی سی میلان دیڤۆك ئۆریجی گواسته‌وه
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان نزیكه له‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆندی له مێركاتۆی هاوینه ئه‌نجام بدات و دیڤۆك ئۆریجی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول بگوازێته‌وه تیپه‌كه‌ی. به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی ئه‌مرۆ ئۆریجی ده‌گاته میلانۆ و سبه‌ینێش پشكنینه پزیشكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و واژۆ له‌سه‌ر بۆنده‌كه‌ی ده‌كات. بۆنده‌كه‌ی ئۆریجی له‌گه‌ڵ میلان بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه و موچه‌ی ساڵانه‌شی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆیه. پێشتر و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه یانه‌ی لیڤه‌رپول كۆتاییهاتنی بۆنده‌كه‌ی ئۆریجی راگه‌یاندبوو. له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردووش‌دا ئۆریجی به‌شدایر 60 یاری كردبوو 16 گۆڵیشی تۆماركردبوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP