وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازیی سه‌ردانی خورماتوو ده‌كات

عێراق
12:23 - 2022-06-28


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28-6-2022 وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی حكومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق و ئه‌ندامه‌تی هه‌ر یه‌ك له‌فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشكاییه‌كانی عیراق و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ته‌ده‌خولی خێرا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تر گه‌یشتنه‌ سنوری خورماتوو و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی حلێوه‌ له‌خورماتوو له‌لایه‌ن فه‌ریق روكن عه‌لی فرێجی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌كه‌ركوك پێشوازی كران.

 له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ به‌ئامانجی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی عیراقه‌ له‌سنوری خورماتوو و به‌دواداچوونی هه‌وڵی هه‌واڵگری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پاشماوه‌كانی داعشه‌.

ئه‌و سه‌ردانه‌ دوای ئه‌وه‌ی دێت له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند جارێك به‌موشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆر له‌قادر كه‌ره‌م و هێزه‌ عیراقیه‌كانیش هه‌ڵمه‌تێكیان له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP