ئەمڕۆ 28ی حوزه‌یرانی 2022، وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كرێكارانی خانەنشینی له به‌غداو سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ 100 هه‌زار دیناری جه‌ژنانه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه راگه‌یاند.
خلود حه‌یران ئەلجابری، بەڕێوەبەری گشتیی فه‌رمانگه‌ی خانەنشینی و مسۆگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوه "سالار عەبدولسەتار وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی به وه‌كاله‌ت، بڕیاری خه‌رجكردنی مووچەی خانەنشینیی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2022 و به‌خشینی 100 هه‌زار دیناری ژه‌نانه‌شی به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز لە بەغداو پارێزگاكان دا.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین ته‌واو كردووه، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی حوزه‌یرانی 2022ه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP