قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی له پاڵه‌وانانی فوتساڵی عێراق كرد
دوای ئه‌وه‌ی كچانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به شایسته‌یی بوونه پاڵه‌وانی وڵاتانی رۆژ ئاوای ئاسیا و به شایسته‌یی نازناوه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ عیراق ، ئه‌مرۆ له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێكرا ، له پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا كچه كورده‌كان كه به‌شێكی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه بوون ئاستێكی به‌رز و نمونه‌ییان پێشكه‌ش كرد‌و هۆكاری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بوون ، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی له وه‌فدی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عیراق بكات و پاڵپشت و پشتیوانی وه‌رزشكاران بێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP