نەتەوەیەکگرتووەکان: لە ساڵێك و 6 مانگدا زیاتر لە ١٠٠ کەس لە کەمپی هۆڵ كوژراون

جیهان
10:40 - 2022-06-29



نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكرایكرد، لە ماوەی ساڵێك و 6 مانگدا زیاتر لە ١٠٠ کەس لە کەمپی هۆڵ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراون کە ژمارەیەکی زۆری ژنیان تێدایە، داواش لە وڵاتان دەکات هاوڵاتیەکانیان له‌و كه‌مپه‌ بگێڕننەوە.

عمران رەزا، رێکخەری کاروباری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، كه‌" له‌ 94%ی دەستگیرکراوەکانی نێو كه‌مپی هۆل ژن و منداڵن، له‌ دۆخێكی نا ئارام و نا سه‌قامگیردان، مناڵەکانی نێو ئه‌و کەمپە هیچ ئاینده‌یه‌كیان نییە و  له‌ دۆخێكی ژیانی زۆرسه‌خت و  قورسدان.

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، له‌ نێو ئه‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ی کەمپەکەدا 27 هه‌زار دەستگیرکراوی عێراقی و 18 هه‌زار بۆ 19 هه‌زار دەستگیرکراوی سوریای و12 هه‌زار هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی دیکەی جیهانی تێدا ده‌ژین، لەماوەی مانگی کانونی دوەمی ساڵی رابردوەوە تائێستا 106 تاوان لەنێویدا رویداوە، کە زۆرینەی قوربانییەکانش ژن بوونه‌".

ئاشکراشیکردوە،" عێراق كه‌ هەندێک له‌ هاوڵاتیانی خۆی گەڕاندوەتەوە، به‌ڵام بەڵام بەشێکی دیکەیان رەتیانکردوەتەوە هاوڵاتیەکانیان وەربگرنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP