وەفدێكی پەرلەمان بەشداریی لە ساڵڕۆژی كیمیابارانی سەردەشت ده‌كات

کوردستان
13:31 - 2022-06-29


لەسەر بانگهێشتی كۆمەڵەی قوربانیانی سەردەشت، وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان، كە پێكھاتبوون لە شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرچنار ئەحمەد، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، ئاشنا ئیسماعیل شوكر، بەرپرسی نووسینگەكانی پەرلەمان لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان، بەشدارییان لە  سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی كیمیابارانی سەردەشت كرد.

لە ڕێوڕەسمێكی ماتەمینیدا وەفدی بەشداربوو تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی كیمیابارانی سەردەشت دانا.

ھەر لەمیانی سەرانەكەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی شاری سەردەشت، تاووتوێی چەند پرسێكی گرنگ كرا، بەتایبەت دۆخی بریندارانی بۆردومانی كیمیایی، ھاوكات بابەتی نوێكردنەوەی گۆڕی شەھیدانی تراژیدیای سەردەشت و ھێنانەوەی ڕووفاتی شەھیدانی ھەڵەبجە، تەوەرێكی گرنگی دیكەی كۆبوونەوەكانیان بوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP