سانتۆس نه‌یماری ده‌وێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی لاری نیه له فرۆشتنی نه‌یمار داسیلڤای هێرشبه‌ری، ئه‌مڕۆ ئه‌ندریاس رۆیدا سه‌رۆكی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی له میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند مانه‌وه‌ی نه‌یمار له سانجێرمان جیگه‌ی گومانه بۆیه كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌مان بۆ سانتۆس، رۆیدا ووتی هیوادارم باوه‌ڕم پێبكه‌ن كه ئه‌مڕۆ زیاتر له 100 نامه‌م پێگه‌یشتوه باس له نه‌یمار ده‌كه‌ن و ناكرێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌سته‌و وه‌ستان راوه‌ستین، له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی سانتۆس ووتی راسته ئه‌و ستراتیژیه‌تی یانه‌كه‌یه و ناكرێت ئاماژه به هه‌ندی شت بكه‌م به‌ڵام ده‌بێت كاری پێویست بگرینه به‌ر، نه‌یمار كه ساڵی 2013 له یانه‌ی سانتۆسه‌وه روویكرده به‌رشلۆنه به‌ر له‌وه‌ی به بۆندێكی مێژووی په‌یوه‌ندی بكات به سانجێرمانه‌وه له ئێستادا له ریۆدی جانیرۆ پشووی هاوینی به‌سه‌رده‌بات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP