محه‌مه‌د موكری رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌ری ناوداری كورد
محه‌مه‌د موكری، نوسه‌رو ئه‌دیب و روناكبیرێكی دیار‌و گه‌وره‌ی كوردستان، كه نزیكه‌ی نیو سه‌ده له خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كوردیدا بوو.
له ساڵی 1945 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، خوێندنی دواناوه‌ندی ته‌واو كردووه، له‌سه‌ره‌تای ژیانی گه‌نجیه‌وه خولیای جیهانی ئه‌ده‌ب و نوسین بووه، نزیكه‌ی نیوسه‌ده له‌خه‌باتی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری كوردی به‌ده‌وام بووه، وه‌كو نوسه‌رێكی به‌هه‌ڵویست چۆته ریزی شۆڕشی نوێ و به‌چه‌ك و قه‌ڵه‌م بۆ ماوه‌ی (9) ساڵ به‌رگری له‌گه‌له‌كه‌ی كردووه، هه‌ر له‌شاخ بایه‌خی به‌كاری رۆژنامه‌نوسی داوه‌و له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشدا به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه و گۆڤاری كه‌لتوری له‌شاخ و په‌یڤینی له‌شار ده‌ركردووه كه دوو گۆڤاری سه‌نگین بوون، هه‌ر له‌شاخ چه‌ند چیرۆك و رۆمانێكی نوسیوه و بڵاویكرده‌وه، له‌ناو ئه‌وانه‌دا رۆمانی (سه‌گوه‌ڕ) كه به‌شێوازێكی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر شۆڕش نوسرا بوو گفتوگۆ‌و مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر كرا‌و كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك پیاوێكی خوێنده‌وارو به‌هه‌ڵوێستی نێو شۆڕش هاته ده‌نگ و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌ده‌بێ قه‌ڵه‌م به‌قه‌ڵه‌م وه‌ڵام بدرێته‌وه‌و له چاپه‌كانی دواتردا خۆی پێشه‌كی بۆ رۆمانی (سه‌گوه‌ڕ)ـی محه‌مه‌د موكری نووسی و دروشمی نان و ئازادی بۆ نوسه‌ران به‌رجه‌سته كرد.
له‌دوای ڕاپه‌رینیش موكری له‌خزمه‌تكردنی ئه‌ده‌بی و روناكبیری و رۆژنامه‌نوسی به‌رده‌وام بووه و چه‌ندین به‌رهه‌می نوێی خسته سه‌ر خه‌رمانی به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی.
محه‌مه‌د موكری، بایه‌خی به‌شانۆ داوه‌و چه‌ند شانۆگه‌ریه‌كی نوسیوه له‌وانه شانۆگه‌ریی (هارونه ره‌شیدو دادگا)، له‌بواری وه‌رگێڕانیشدا شوێن ده‌ستی دیار بووه‌و (10) شاكاری شانۆیی گه‌وره شانۆنوسانی جیهانی بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی چاپكراوه، له‌وانه( سه‌گوه‌ڕ، تۆڵه، هه‌ره‌س، ئه‌ژدیها، نێچیر).
شێركۆ بێكه‌سی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌رباره‌ی ڕۆمانی (هه‌ره‌س)ـی محه‌مه‌د موكری نوسیویه‌تی: ئه‌مه ڕۆمانی ئازاره ئه‌و ئازاره‌ی له‌بوونی كورده‌وه تائه‌مڕۆ هه‌ر له‌درێژبوون و به‌رده‌وام بوون و په‌ره‌سه‌ندندایه.
محه‌مه‌د موكری، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6/5/2012 له ته‌مه‌نی (67) ساڵی به نه‌خۆشیی دڵ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد‌و له هه‌مان رۆژدا‌و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له گۆڕستانی راپه‌ڕین له شاری سلێمانی به‌خاكسپێردرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP