عێراق له‌مێژووی داهاتی نه‌وت به‌رزترین ئاستی تۆماركرد

ئابوری
12:33 - 2022-07-02

 
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هه‌نارده‌و داهاتی نەوتی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ 2022 ئاشکرا کرد و رایگه‌یاند، كۆی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو (101)ملیۆن و (191) هه‌زارو (236) به‌رمیل بووه‌و داهاته‌كه‌شی (11.505) ملیار دۆلار بووه‌، كه‌ به‌ به‌رزترین ئاست له‌ مێژووی داهاتی نه‌وت له‌ عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت.

وەزارەتی نەوت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌: به‌پێی راپۆرتی كۆمپانیای(سۆمۆ) لە کێڵگەکانی باشور (97) ملیۆن و (980) هەزار و (589)، لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیش دو ملیۆن و (910) هەزار و (887) بەرمیل نەوتی خاو لە مانگی رابردودا فرۆشراوە.

 

روونشیكردووه‌ته‌وه‌، رۆژانە بە تێکڕایی سێ ملیۆن و (373) بەرمیل نەوتی خاو بە (113) دۆلار و (70) سەنت فرۆشراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP