سێرجی جنابری جێگره‌وه‌ی ره‌حیمه
له گه‌ڵا نزیكبونه‌وه‌ی وادی رۆیشتنی پێشبینكراوی ره‌حیم سترلیگ له ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی بۆ یانه‌ی چێڵسی كه ده‌وترێت به‌رامبه‌ر به 45 ملیۆن جونه‌ی ئیسترلینیه، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنه‌ری سیتزن له سۆراغی جێگیره‌وه‌یه بۆ شوێنه‌كه‌ی ره‌حیم، له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه راداره‌كه‌ی گۆاردیۆلا چاودیری یانه‌ی بایرن میونخ ده‌كات به ده‌ستنیشانكراوی فۆكسه‌كه‌ی له سه‌ر سێرجی جنابری نێوده‌وڵه‌تیه كه هاوینی ساڵی 2023 ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی كۆتایی پێدێت و تا ئێستایش یاریزانه‌كه و یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتوون به رێكه‌وتن له سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی نێوانیان، رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه كه یانه باڤاریه‌كه به‌رامبه‌ر به 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری جنابری ته‌مه‌ن 26 ساڵا ببێت، پێشتریش راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرایان كردبوو جنابری نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به 19 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو مووچه‌ی ساڵانه ره‌تكردبوه‌وه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP