ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی هایلاند پارك له ویلایه‌تی شیكاگۆی ئه‌مریكا رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن گه‌نجێكی سپی پێستی كه ته‌مه‌نی 18 بۆ 20 ساڵانه، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌كه، ژمارەی كوژراوه‌كانی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ناوچه‌ی هایلاند پاركی شیکاگۆی ئەمریکا بۆ ده‌یان بریندار‌و كوژرانی ٦ کەس بەرزبوووه.
بەڕێوەبەری پۆلیس بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاندوه، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا لانیکەم شەش کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان بەدوای تۆمەتبارەکەدا، کە پیاوێکی سپی پێسته تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ ساڵیدایە و کراسێکی سپی و شین لەبەردایە.
رووداوی ته‌قه‌كرندنه‌كه‌و كوژرانی ئه‌و ژماره‌یه له هاوڵاتیان لە هایلاند پارک کە نزیکەی ٢٥ میل لە باکووری شیکاگۆوە دوورە، بووە هۆی ئەوەی سەدان کەس له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه‌و هەڵبێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP