لەناو بازاڕی زاخۆ لەلایەن ماتۆِرسوارێكەوە تەقە
لە پۆلیسێكی هاتووچۆ كرا.
له‌و باره‌یه‌وه رەشید ئادەم بەرێوبەری هاتوچۆی زاخۆ ڕاگەیاندوه، "شەوی رابردو له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ، كارمه‌ندێكی هاتوچۆ، شۆفێری ماتۆڕسكیلێكی راگرتوه به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له‌سه‌رپێچی و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی، شۆفێره‌كه‌ش توڕه بوه و ده‌مانچه‌ی ده‌رهێناوه و به‌ئاراسته‌ی كارمه‌نده‌كه ته‌قه‌ی كردوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بوه".
وتیشی، "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا بگیرێت، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا رێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌كداره گیراونه‌ته‌به‌ر، تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قه‌كردن له‌كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆی نه‌خستوه‌ته‌ڕو، به‌ڵام "پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدراوه، توڕه بوبێت و ته‌قه‌ی كردبێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP