هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی توركیاوه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێك كرد‌و كه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رانی هه‌ڵگرتبو، له‌ئه‌نجامیشدا په‌نابه‌رێك كوژرا و 12ی دیكه‌ش برینداربون ، له‌كاتێكدا له‌سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه حه‌وت هه‌زار و 967 په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه دیپۆرتی سنوری ده‌ریایی توركیا كراونه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، هیوا خدر ئه‌ندامی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رۆژی 3ی ئه‌م مانگه له‌ناوچه‌ی سارای سه‌ر به‌شاری وان ئۆتۆمبێلێك كه 40 په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبو له خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی توركیا ناوه‌ستێت و هه‌ڵدێت، هیزه ئه‌منیه‌كانیش بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قه له تاییه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامیشدا په‌نابه‌رێك كوژرا و 12ی دیكه‌ش برینداربون، دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منیه‌كانیش شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌و قاچاخچیه‌كه هه‌ڵدێن كه تا ئێستا گه‌ڕان و پشكنین به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
باسی له‌وه‌شكردوه، دوێنێ دوشه‌ممه له‌ناوچه‌ی مه‌رماریس سه‌ر به‌شاری مۆغه‌ڵا له‌ناو به‌له‌مێكدا 67 په‌نابه‌ر ده‌ستگیركران، هاوكات له شاری ئه‌درناوه 3563 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی به‌پاسی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئیستانبوڵ كران به‌مه‌به‌ستی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌فغانستان، په‌نابه‌ره‌كانیش پێشتر له‌چه‌ند كاتی جیاوازدا ده‌ستگیركرابون ڕاگیرابون تا ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، به‌گوێره‌ی دواین ئاماری پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی توركیا، "پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی یۆنان له‌سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه حه‌وت هه‌زار و 967 په‌نابه‌ریان دیپۆرتی سنوری ده‌ریایی توركیا كردۆته‌وه، شێوازی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كانیش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی یۆنانه‌وه زۆر نامرۆڤانه بوه سه‌ره‌ڕای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانیان، بزوینه‌ری به‌له‌مه‌كانیشیان لێكردۆته‌وه بێ گوێدانه ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی په‌نابه‌ران له‌ده‌ریادا ڕوبه‌رویان ده‌بنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP