دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو(ریش سوناكی) وه‌زیری دارایی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی باشوری كوردستان، بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته راسپارد.
پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی، بە وەزاره‌تی تاج ناسراوه‌و سێیەم بەهێزترین پۆستە لە بەریتانیادا، لەدوای هه‌ردوو پۆستی سەرۆک وەزیران‌و جێگرەکەی.
زەهاوی، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان و به‌ریتانیا، وەک وەزیری ڤاکسینی کۆرۆنا له‌و وڵاته دەستنیشانکراو دواتر پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی له‌لایه‌ن بۆریس جۆنسه‌وه پێراسپێردرا.
نه‌دیم زەهاوی یان (نازم ئه‌لزه‌هاوی) وه‌ك له میدیای عه‌ره‌بی ناسراوه، سیاسەتمەدارێکی بەریتانی لەدایکبووی 2ی حوزەیرانی 1967، ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ باشووری كوردستان له بنەماڵەی ناسراوی کوردی زەهاوییه، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010 بووەتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP