نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە سلێمانی ھۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤايرۆسى کۆرۆنا لە ڕۆژانی جەژندا و رايده‌گه‌يه‌نن" كه جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەخێرای بڵاودەبێتەوە.
نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاويانكردۆته‌وه كه ڕۆژانی جەژن لەبەر سەلامەتی تەندروستی خۆتان و خێزانه‌كانتان خۆتان دوربگرن لە تێکەڵابوون بۆ ئەم جەژنە، به‌هۆى ئه‌وه‌ى جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەخێرای بڵاودەبێتەوە.
هه‌وه‌ها چه‌ند رێنمايه‌كى ته‌ندروستيشيان خستۆته‌ڕوو و داواكاران هاوڵاتيان پابەندبن پێوه‌ى.
وه‌ك
1- بەدووربە لە شوێنی قەرباڵغ و تێکەڵبوون.
2- لەکاتی سەردانی شوێنە گشتیەکان باشترە ماسک بەکار بھێنرێت.
3- لەکاتی ھەبوونئ نیشانە پێویستە دڵنیابیتەوە لە تەندروستیت و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدرێت، ئەگەر پەتای ئاسایش بێت.
4- دەستەکانت زوو زوو بشۆ و بابەتی پاکژکردنەوە بەکار بھێنت.
5-خۆت دوربگرە لە باوەش و ماچکردن و تێکەڵبوون.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ند نه‌خۆشيه‌كى تر له‌ماوه‌كانى رابردوو بڵاوبووه وه‌ك( تاى خوێنبه‌ربوون و كۆلێرا) و چه‌ند كه‌سێكيش به‌هۆيه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدا هه‌ربۆيه پسپۆڕانى ته‌ندروستيش داواكارن له هاوڵاتيان پابه‌ندى ڕێنمايه ته‌ندروستيه‌كان بن به‌تايبه‌تر له‌كاتى به‌ئه‌نجامگه‌ياندنى قوربانى له رۆژانى جه‌ژندا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP