ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، به‌ڕێژه‌ی 43% زیادیكردووه.
به‌ختیار ره‌حمانی پور، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان له‌ڕۆژئاوای ئێران ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، هه‌نارده‌ی كاڵای وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق، له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنورییه وشكانییه‌كانه‌وه، به‌ڕێژه‌ی 43% زیادیكردووه‌و، گه‌یشتوه‌ته زیاتر له‌یه‌ك ملیار‌و، 490 ملیۆن دۆلار.
ڕاشیگه‌یاند، پشكی ده‌روازه سنورییه‌كانی كرماشان، له‌هه‌نارده‌كردنی ئێران بۆ عێراق، له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، زیاتر له 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی كاڵای عێراق بۆ ئێران، له‌ڕێگای به‌نده‌ری سنوری وشكانی په‌روێزخان، كه‌ته‌نیشت پارێزگای كرماشانه، له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، زیاتر له 10 ملیۆن دۆلاربووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP