نرخی نەوت دوای زنجیره دابه‌زینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ته‌مووز 2022 دابەزینی بەرچاوی به‌خۆەوە بینی و بۆ یەکەمجار لە مانگی نیسانەوە بۆ خوار 100 دۆلار دابه‌زی، ئەوەش لەکاتێکدایە بازرگانان نیگه‌رانن لە داتاكانی هەڵاوسان له ئەمریکا کە ئەگەری لاوازكردنی بازاڕی بۆ نزمترین ئاستی هه‌یه، كه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی ته‌واوی بازاڕ.
به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانیی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.02% دابەزیوە و گەیشتووەتە 99.47 دۆلار، هەروەها نرخی نەوتی تەكساس بە رێژەی 0.19% دابەزیوە و گەیشتووەتە 95.66 دۆلار.
چاودێران دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك له‌وانه، ترس و نیگه‌رانیی وەبەرهێنەران له بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی سوود بە ئامانجی سنووردارکردنی هەڵاوسان له ئه‌مریكا كه ببێتە هۆی خاوبوونەوەی بەرچاوی چالاکییە ئابوورییەکان و زیان بە خواست لەسەر نەوت بگەیەنێت.
هه‌روه‌ها یەکێکی دیکە لە نیگەرانییەکان بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود له ئەمریکا.
ئه‌وه جگه له نیگەرانییه‌كان سه‌باره‌ت به گەشەی به‌رده‌وامیی ئابوری جیهان، له‌نێو دۆخێكی پڕ له ته‌مومژو ناڕووندا ده‌رباره‌ی وزه له ئه‌روپا و رێكاره‌كانی چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP