لاپۆرتا دۆخی دارایمان باشه
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌سه‌ركردایه‌تی خوان لاپۆرتا چه‌ند بۆندێكی گرنگی یه‌كلا كرده‌وه له‌پێشی هه‌مووشیانه‌وه لیڤان دۆڤسكی پۆڵندی له‌ئێستادا سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه پلانی داهاتووی ئاشكرا كرد ، لاپۆرتا به‌رۆژنامه نووسانی راگه‌یاند زۆر دڵخۆشم كه ئاستی دارایمان به‌ره‌و پێشچوو به‌جۆرێك توانیمان له‌مێركاتۆدا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی گه‌وره بگوازینه‌وه ریزه‌كانمان كه‌له‌توانایاندا هاوكاری چاڤی بكه‌ن له‌ركابه‌رییه‌كردنی یانه‌كان له‌به‌ده‌ستهێنانی جام و پاڵه‌وانێتیه‌كان ، لاپۆرتا ووتیشی له‌ئێستا گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێك له‌ئه‌وه‌لیه‌تی كاره‌كانی ئێمه چوونكه ئێمه هێڵه‌كانی دیكه‌ی پێكهاته‌ی چاڤیمان به‌هێزكردووه بۆیه به‌گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێك ئه‌وا ده‌رگای مێركاتۆ داده‌خه‌ین .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP