نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەمە 20ی تهمووزی 2022 بێگەرد تالەبانی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون و گفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەنکارو جوتیاران بە یاوەری شاندێکی وەزارەت، کێلگەی جوتیارانی بەردەرەش و کارگەی بەرھەمھێنانی پەتاتەی پشەسازیی و خۆراکی کارگەی جوتیاریی روڤیای لە پارێزگای دھۆک بهسهركردهوه .
وەزیری کشتوکاڵ پاڵپشتیی و پشتیوانی وهزارهتی لە پرۆسەی بەرھەمھێنان و ساخکردنەوەی بەرھەمی خۆماڵی بۆ جوتیاران دووپاتكردهوه.
ههروهك، جوتیارانی دڵنیاكردهوه لە چارەسەرکردنی کێشەی داخستنی سنووری مەرزەکانی عێراق بەرووی بەرھەمی ھاوردە لە دەرەوە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق .
کۆسرەت فەیسەل کەتۆ
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP