خولی عیراقی میكانیزمی وه‌رزی نوێی نایابی ئاشكراكرد
یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق له كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵا سه‌رۆك و نوێنه‌رانی یانه به‌شداربووه‌كانی خولی نایاب میكانیزمی وه‌رزی نوێی نایابی ئاشكراركرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی وه‌رزی نوێی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری 20 یانه به‌ڕێوه‌بچێت و یارییه‌كانش به شێوازی خولی دوو قۆناغی ئه‌نجامده‌درێن، له گه‌ڵا ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی پێوه‌ری ته‌راخیسی به شێوه‌یه‌كی باش، هه‌روه‌ك بڕیاردرا له دوای وه‌رزی 2023 بۆ 2024 سستمی خولی پیشه‌گه‌ری په‌یڕه‌وبكرێت، له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌دنان درجال سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وێنه‌یه‌ك له بۆندی یاریزانان و راهێنه‌ران ئاماده ده‌كه‌ن به‌پێ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تێكان بێ و مافی یاریزانان و یانه‌كان بپارێزێ و رێكه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی بۆنده‌كان بۆ دوو ساڵا بێت ، درجال باسی له‌وه‌یش كرد هه‌وڵا ئه‌ده‌ن له به‌شێك له یاریگاكان پشت ببه‌ستن به سستمی ڤار
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP