5 ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له پێناو مۆندیال بڕیاریان دا
ئاكۆ بیبانی
به‌شداری كردن له یارییه‌كانی جامی جیهانی 2022 ی قه‌ته‌ر بۆ ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ گرنگ و هه‌ستیاره ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین بڕیاری قورس بده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی چانسی به‌شداری كردنیان پێ بدرێت له یارییه‌كانی ئه‌و بۆنه جیهانیه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان لوتكه‌ی ئاست به‌رزی پیشان بده‌ن .
پێنج ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له مێركاتۆدا ریزی یانه‌كانیان جێهێشت و كاروانی پیشه‌گه‌رییان گواسته‌وه ، مه‌به‌ستیش له‌و گۆڕانكارییانه مسۆگه‌ركردنی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و به‌شداری كردن بوو له مۆندیال.
ڕه‌حیم ستێرلینگی ئینگلیزی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی مان سیتی ئینگلیزی پێگه‌ی له پلان و نه‌خشه‌ی پیپ گواردیۆلا لاواز بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌ی یاریزانی سه‌ره‌كی بێت پێویستی به‌وه بوو به‌ر له یارییه‌كانی جامی جیهانی یانه‌یه‌كی نوێ بدۆزێته‌وه كه تیایدا سه‌ركه‌وتوو بێت و ببێت به ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر داوای تۆخێل ڕویكرده بلوز ، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و بۆنده‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ره‌حیم نه‌یئه‌ویست له مان سیتی دیلی كورسی یه‌ده‌ك بێت ، كه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌كرده سه‌ر پێگه‌كه‌ی له جامی جیهانی .
پۆڵ پۆگبای فه‌ره‌نسی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی یه‌كێكی دیكه بوو له‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌هۆی بایه‌خ و گرنگی مۆندیاله‌وه ڕه‌تیكرده‌وه بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نه سوره‌كان نوێ بكاته‌وه به‌ڵكو جه‌ختی له رۆیشتن ده‌كرده‌وه له یانه‌كه‌ی ، چه‌ندین یانه ده‌یه‌ویست پۆگبا درێسی یانه‌كه بپۆشێت به‌ڵام ئه‌و یاریزانه له پێناو مسۆگه‌كردنی پێگه‌كه‌ی له پێكهاته‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان یۆڤانتۆسی هه‌ڵبژارده‌وه .
فشارێكی زۆری دروست كرد تاكو ریزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشین جێبهێلێت و ڕووبكاته به‌رشه‌لۆنه ، دواجاریش به‌ئامانجه‌كه‌ی گه‌شت و به بۆندیكی گران به‌ها ڕویكرده كامپ نۆ ، ئه‌ویش لیڤاندۆفیسكی پۆڵه‌ندی بوو ، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێ له گرنگی و بایه‌خی لالیگا و به‌رشه تێگه‌یشتبوو ، بۆیه له پێناو پارێزگاری كردن له ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و كاریگه‌ری له مۆندیال بڕیاری دا ڕووبكاته به‌رشه‌لۆنه .
لیساندرۆ مارتێنێزی ئه‌رژه‌نتینی ریزه‌كانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامی جێهێشت و خولێكی قورس و دژواری هه‌ڵبژارد كه ئه‌ویش پریمه‌رلیگ بوو مه‌به‌ستی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئه‌وه‌بوو شوێنێك داگیربكات له پێكهاته‌ی وڵاته‌كه‌ی .
ماتیاس دی لێختی هۆڵه‌ندی و به‌رگریكاری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یه‌كێك بوو له بۆنده دیاره‌كانی مێركاتۆ كاتێك ڕوویكرده یانه‌ی بایرن میونشین ، پاڵنه‌ری ئه‌و بۆنده‌ش بێشك بۆ ئاڵنگاری و ته‌حه‌دا بوو تاكو بتوانێت له ریزه‌كانی بایرن خۆی بسه‌پێنێت و ببێته یه‌كێك له چه‌كه كاریگه‌ره‌كانی وه‌ڵات له جامی جیهانی 2022 ی قه‌ته‌ر .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP